بزنسی بچووک و داهاتووی بازاڕەکان ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەرچەندە کۆرۆنا هۆکار بوو لە داخستنی بەشێکی زۆری کۆمپانیای جیهانی، بەڵام لە بەرامبەریشدا 10 وڵاتی جیهانی ئاستی کارکردنی کۆمپانیای بچووکەکانیان بە ڕێژەی ٪32 زیادیان کردووە.

پەتای کۆرۆنا هۆکار بوو لە داخستنی بەشێکی زۆری کۆمپانیاییە جیهانیەکان بە تایبەت کۆمپانیایە بچووکەکان.

بزنسی بچووک کە لە ڕێگای ئەو کۆمپانیایانە ئەنجام دەدەرێت ڕێژەی ٪90ــی سەرجەمی کۆمپانیایەکانی جیهان پێکدەهێنن، بەڵام کۆرۆنا بووە هۆی داخستنی بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانە، لێ لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا، بەشێک لە وڵاتانی جیهان، لە ڕێگەی بزنسی ناوخۆیەوە توانیویانە ڕێژەی کارکردنی ئەو کۆمپانیایە بچووکانە بەرز بکەنەوە، بە جۆرێک کە ئاستی داهات و کارەکانی بەراورد بە کۆمپانیایەکانی تر هێندە بەرزە، بازارەکانی تووشی شۆک کردووە.

لەو بارەیەوە، کۆربەندی ئابووری جیهانی، ڕاپۆرتێكی لە ژێر ناونیشانی the top 10 nations enjoying the fastest growth in small businesses بڵاو کردۆتەوە و هۆکاری گرنگی ئەو گۆڕانکارییە لە بازارەکانی ئابووریدا دەخاتەڕوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،  کۆمپانیای بچووکی 10 وڵات لەسەر ئاستی جیهان، زۆرترین قازانجیان کردووە و ئاستی داهاتیەکانیان و گەشی کارکردنیان بە ڕێژەیەکە کە دەکرێت لە داهاتوودا کارییگەری راستەوخۆ لەسە بازاڕەکان و گەشەی ئابووری دروست بکەن.

وڵاتەکانیش ئەمانەن:

  1. بەریتانیا بە رێژەی ٪101
  2. ئەمریکا بە رێژەی ٪86
  3. ئوسترالیا بە ڕێژەی ٪73
  4. ئەڵمانیا بەڕێژەی ٪62
  5. کەنەدا بە رێژەی ٪58
  6. ئیتالیا بە رێژەی ٪44
  7. فەرەنسا بە رێژەی 40 
  8. یابان بە ڕێژەی ٪38
  9. بەرازیل بە رێژەی ٪35
  10. تایلەند بە رێژەی ٪29

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆربەندی ئابووری جیهانی بێت، ڕێژەی داهاتەکانی ئەو کۆمپانیایانە لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی ٪30 بۆ ٪32 زیادیان کردووە، بەڵام بەشێکی زۆری کاری ئەو کۆمپانیایانە لە رێگەی ئەلکترۆنیەوە ئەنجامدراون، ئەمەیش گۆرانکاریەکەی باڵایە لە گۆڕینی سیستەمی کاری جیهانی و جێگرتنەوەی تەکنەلۆژیا بە سەرمایەی مرۆیی، و پێشبینی دەکرێت کار و بەرهەمی ناوخۆیی بە تێچوویەکی کەمتر بتوانێت کاریگەری لەسەر خستنەی ڕێژەی بەرهەمهێنان و بەرهەمی ناوخۆی بکات .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین