ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیاندراوێکى فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه و پێنچ بابەت گفتوگۆى ده‌كەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێشنووسى هەموارکردنى چەند یاسایەک، هەروەها دەنگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
کۆبوونەوەکەى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەم تەوەرانە لەخۆ دەگرێت:
ــ بڕگه‌ی یه‌كه‌م: پرسی خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵى (2021).
ــ بڕگه‌ی دووه‌می: ئه‌م خاڵانەى خواره‌وه تاووتوێ ده‌كرێن:
- پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
- پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
- ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
- پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment