پەکەکە بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقاندنەوەی راگەیاند هەواڵ

نوچەنێت

گروپێک بەناوی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌کگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقاندنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگەیاند.

 ئێوارەی دوێنێ سێشەممە( 19/کانونی دووەم/2022  ) بەهۆی تەقینەوەی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە سنوری تورکیا، گواستنەوەی نەوت راگیرا. 

ئەمڕۆ چوارشەممە )19/ کانوونی دووەم/ 2022، گروپی (بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی، یه‌کگرتوی گه‌لان هه‌به‌ده‌هه- HBDH) کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەن لە راگەیێندراوێکیان بلاوکردەوە تێیدا هاتووە "له‌ 18ی کانونی دووه‌می 2022، جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ بۆری نه‌وتیان له‌ مه‌رعه‌ش به‌ ته‌کنیکی تایبه‌ت تێکشکاند، دوای چالاکییه‌که‌ بێ زیان و بەپارێزراوی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنکه‌کانی خۆیان". 

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو"چالاکییەکەی ناوچەی مه‌رعه‌ش بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ست، چینی کرێکار، ره‌نجده‌ر، به‌رخودانی زیندانه‌کان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌یان شۆڕشگێڕ که‌ له‌ لایه‌ن فاشیستانه‌وه‌ کوژراون، کراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین