ئاگادارییەک لە فریاگوزاری سلێمانییەوە بۆ شوفێران هەواڵ

نوچەنێت

لە ئاگاداریینامەیەکدا، لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی داوا لە شۆفێران و هاونیشتمانیان دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێنەوە و نەچنە دەرەوە، چونکە شەقامەکان بەستەڵەکن و مەترسی رودانی پێکدادان هەیە. 

 ئەمڕۆ هەینی( 21/کانونی دووەم/2022 )لیژنەی فریاگوزاریی سلێمانی رایگەیاند: هێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسیی رووداوی هاتووچۆی هەیە، تکا و داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن.

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ رێگایەک سەلامەت نییە، بۆیە تکا دەکەن هاونیشتیمانیان لە ماڵەکانیان نەڕۆنە دەرەوە.

هاوکات چەند ژمارە تەلەفۆنێکیان راگەیاندووە، کە لە حاڵەتی پێویستدا هاونیشتیمانیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن. 

ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش/پارێزگای سلێمانی P.JCC

ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی

ژمارە 115 بەرگریی شارستانیی سلێمانی

ژمارە 122 فریاگوزاریی تەندروستیی سلێمانی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین