دەزگای دژە تیرۆری عیراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا سەدان چەکداری ئەو رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کوشتووە.

رۆژی یەکشەممە(  23/کانونی دووەم/2022 ) دەزگای دژە تیرۆری عیراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە چالاکییەکانیان لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش داوە.

بە پێی راگەیێندراوەکە، لە ماوەی دووساڵی رابردوودا 694چالاکییان لە دژی رێکخراوی داعش ئەنجامداوەو 343 چەکدافری داعشیان کوشتووە و 622چەکداریشیان دەستگیرکردووە. 

لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، 442 ئامێرو کەرەستەی ئەم رێکخراوەیان تێکشکاندووەو 595هێرشی ئاسمانیش بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان ئەنجامدراوە. 

هەر لەم راگەیێندراوەدا دەزگاکە هەڕەشە لە رێکخراوی داعش دەکات و دەڵێت: لە رۆژانی داهاتوودا گورزی توندتریان لێدەوەشێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین