شیعه‌كان هه‌وڵى پرساندنى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ده‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چه‌ند لایه‌نێكى شیعه له‌وانه هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكرایان كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بانگهێشتى قاسم ئه‌عره‌جى بكه‌ن و له‌سه‌ر دۆسیه‌ى سه‌ربازه بیانییه‌كان پرساندنى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكرایان كردووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى شوبات هه‌ڵمه‌تى شیعه‌كان دژ به دۆسیه‌ى زیادبوونى سه‌ربازانى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به ناتۆ ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ بڕیارێك له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ده‌ربچێت و حكومه‌تى عێراق به‌وه پابه‌ند بكات روونكردنه‌وه له‌سه‌ر شوێن و ئه‌ركى هێزه بیانییه‌كان به په‌رله‌مان بدات.
ده‌شڵێن پێشتر لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى پرسیارى له‌سه‌ر هێزه‌كان و شوێن و ئه‌ركیان له حكومه‌ت كردووه، به‌ڵام حكومه‌ت وه‌ڵامى نه‌داونه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتى هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ئاشكراى كرد، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ناتۆ بڕیارى داوه ژماره‌ى سه‌ربازانى له 500 سه‌ربازه‌وه بكات به چوار هه‌زار سه‌رباز.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment