بۆریس جۆنسۆن بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/کانوونى دووەم/2022)، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى نامه‌یه‌كى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بۆریس جۆنسنه‌وه‌ پێده‌گات كه‌ تیایدا پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به‌ سه‌قامگیریى درێژخایه‌نى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ و دوا سه‌ردانى به‌ڕێزیان بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات."

له‌ وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌نووسێت، "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی ڕابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى 2015 سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عیراق و هەرێمی کوردستانی عیراق دەمێنێتەوە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بۆریس جۆنسۆن لە نامەکەیدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئەوەىشى نووسیووە، "دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ ڕاگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەیییەکانەوە."

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تى، "بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵدا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین