داوایه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند هۆكارێك ئاشكرا ده‌كات، كه‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌یان دواخستووه‌ و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌یش ده‌ڵێ، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ بێنه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌ و كێشه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى شوبات، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند هۆكارێكى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ پشت دواخستنى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراقن بۆ ساڵى 2021

سه‌فار ده‌ڵێ، "پشكى شاره‌كان و پشكى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراندن بودجه‌یان دواخستووه‌". له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى پێشنیاریان له‌ بودجه‌دا مووچه‌ى پیاوانى رژێمى به‌عس ببڕدرێت.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت مه‌حمود شه‌به‌كى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق داواى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كرد و بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و بچنه‌ ناو دۆسییه‌ى بودجه‌وه‌ تا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا ده‌ست به‌ دانوستاندنه‌كانى ده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین