ئارام گەردی: بەهۆی پێکنەهاتنی لیستەکان کۆنگرەی سەندیکای پارێزەران دوادەخرێت هەواڵ

سیهام میران-نوچەنێت

حەوت ساڵ بەسەر ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان تێپەڕی، گوتەبێژی سەندیکاکە دەڵێت: بەهۆی پێکنەهاتنی لیستەکان لە نێوان خۆیان کۆنگرەکە دواخراوە.

لە ساڵی 2003وە کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەنجام نەدراوە، تا ئێستا چەندینجار دواخراوە، ئارام گەردی لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت سەبارەت بە دواکەوتی کۆنگرەی سەندیکاکەیان دەڵێت: بڕیاربوو کۆنگرەی پارێزەران لە ساڵی 2019  ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی پێکنەهاتنی لیستەکان لەنێوان خۆیان دواخرا. هەروەها لە ساڵی 2020بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا، دواجار ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران، لە (13/کانونی دووەم/2022) دووبارە کۆبوونەوە بڕیاریاندا لە (10/ئازاری/2022 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەگەربێتو لیستەکان ئەمجارەش لە نێوان خۆیاندا رێککنەکەون ئەوا دووبارە ئەگەری دواخستنی کۆنگرە هەیە.

سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەنجامنەدانی کۆنگرە لە ماوەی حەوت ساڵدا، سەرپێچی یاسایی نییە؟ ئارام گەردی جەخت لە ماددەکانی(47،48،49،50) دەکاتەوە.  کە تێیدا دیاریکراوە"ئەو ئەنجوومەنەی سەندیکاری پاڕیزەران، کار بەرێ دەکەن تا ئەو کاتەی ئەنجوومەنێکی نوێ پیکدێت لەرووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین