قائیمقامی هەولێر: هەر رێنماییەک بۆ ئێمە بێت جێبەجێی دەکەین هەواڵ

سیهام میران-نوچەنێت

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هەر ئۆتۆمبیلێک لەسەر شەقامەکان بوەستێنرێت بڕێک پارەی لێوەردەگیرێت، ئەمەش وەکو تەنز لە نێو خەڵک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێت. قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێر دەڵێت: تا ئێستا ئەو پڕۆژەیە نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە.

ئەمڕۆ سێشەممە( 2/شوبات/2022 ) نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، سەبارەت بەو دەنگۆیەی کە دەبێت ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لەسەر شەقامەکان دەوەستن پارە بدەن گوتی: وەکو پارێزگای هەولێر هەر کارێک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان بێت ئەوەدەکەین.

نەبەز عەبدولحەمید جەخت لەوە دەکاتەوە" ئەو بابەتە بۆ ساڵی  2017دەگەڕێتەوە, کە پرۆژەیەکی وەزارەتی شارەوانییە، تاکو ئێستا نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە، ئەوەی لە خزمەتی شارەکەبێت بێگومان ئێمە ئەوەدەکەین".

ئەگەرچی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: ئەوەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان بێت پشتگیری لەوە دەکەین بەڵام" بابەتی رێکخستنەوەی شار و شەقامەکان لەلایەن حکومەتەوە گرنگە، هەر رینمایەك بۆ ئێمە بیت بە دڵنیایەوە جێبەجێی دەکەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین