ئاڤان کەریم: زۆرترین خواست لەسەر رەنگی رەشە دیمانە و راپۆرت

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئاڤان کەریم پسپۆرو بەرگدرو لە بواری دیزاینی جلوبەرگ لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت: کاری دیزاین و جل دورین حەزە. هەرچەندە من بە شێوەی ئەکادیمی خوێندوومە.

ئاڤان کەریم، ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە لە بواری دیزاین کاردەکات، لە ناو بازاڕی سلێمانی دوکانی بەرگدروی هەیە هەم کاری دیزاین و هەم دورین دەکات. سەبارەت بە ئارەزووی بۆ کارەکەی دەڵێت"بوارەکەی من هەم حەزە و هەمیش پسپۆڕییە و بە شێوەی ئەکادیمی بەم کارە گەشتوم. خواست لەسەر بەکارهێنانی دیزاینی نوێ زۆرەو لە ئێستادا خەڵک زۆر گرنگی بە دیزایینی و نوێ و باو دە دات".

لە بارەی بەکارهێنانی زۆرترین رەنگ لە ناو خەڵکدا ئاڤان دەڵێت" زۆرترین خواست لەسەر بەکارهێنانی رەنگی رەشە، هەرچەندە ڕەنگی ڕەش لە پێش ڕەنگە کانی تر نییە بەڵام بەگشتی خەڵک زۆر دەیپۆشێ ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بە کلتوربوونی ئەو ڕەنگە لە نێو ئێمە دا".

ئەم کچە گەنجە لە بارەی زۆرترین خواستی خەڵک لەسەر جۆری دیزاین ئاماژە بە وەدەکات کە"بە ڕاددەیە کی باش خواست لە سەر دوورینی تایبەت هەیە. هەروەها گرانترین نرخ لە سەر ئەو دیزاینانەیە کە کاری دەستی تێدایە مەرج نییە کارە دەستییە کەش چنین بێ زۆر جار کاری دورینی تێدایە بە دەست".

تا ئێستا لە کوردستان کاری دیزاینی جلوبەرگ گرنگی ئەوەتۆی وەک پیشە پێنەدراوە. لە کاتێکدا بەش و پیشەیەکی گرنگەو لە وڵاتانی پێشکەوتوو جێی بایەخە، ئا ڤان دەڵێت"لە نێو پڕۆگڕامی خوێندنی ئامادە ییدا بە شێک هەیە بە ناوی دیزایین ماوەی دە ساڵ ئەبێت ئەو بە شە لە ئامادەیی پیشە سازی سلێمانی دەخوێندرێت. دەرچووەکان بڕوانامەی ئەکادیمی لە بواری دیزاییندا بە دەست دێنن و من وەکو خۆشم پێشنیارێکم بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکردووە، هیوادارم گوێمان لێ بگرن بۆ ئەوەی دوای ئامادەیی ئەو خوێندکارانە بتوانن بڕۆنە زانکۆکان و پەرەبدەن بە بوارە کەی خۆیان بدەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین