سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى باڵاى عێراق خزمەتى سەقامیگریی ناکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، "ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ خزمه‌تى سه‌قامگیرى له‌ وڵات ناكه‌ن، بۆیه‌ ‏هه‌موومان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى و پاراستنى سه‌قامگیرى كار بكه‌ین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى له‌  ماتیوو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا،‏له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، به‌تایبه‌تیش دواى بڕیارى ‏دادگاى باڵاى فیدرالى ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ" كرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ‏"خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ چۆنیه‌تیى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ و ‏هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ى عیراقى پێدا ‏ده‌گوزه‌رێت، وا ده‌خوازێت دادگاى فیدرالى و هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كانیش به‌ دواى ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن." ‏

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، "هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ پابه‌ندیى خۆى بۆ ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نیشان ‏داوه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ خزمه‌تى سه‌قامگیرى له‌ وڵات ناكه‌ن، بۆیه‌ ‏هه‌موومان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى و پاراستنى سه‌قامگیرى كار بكه‌ین.‏"

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، سەبارەت دواى ئەنجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ‏ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆستانى عیراق چاوه‌ڕوانیى پێكهێنانى حكوومه‌ت و سه‌قامگیرى و ‏به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى دیموكراسین له‌ عیراق هاوڕابوون، "هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكارى و ‏هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تى بۆ ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه‌ هێشتا له‌ عیراق و سووریاش مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌. "

سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك ‏نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ‏په‌یوه‌نداره‌كان كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ‏هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێن. ‏"

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى لە نێو پێشمەرگە و پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌یان و پشتگیریى ‏ئه‌مه‌ریكا "هاوڕا بوون كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ‏باشانه‌ى له‌مباره‌یه‌وه‌ نراون، پرۆسه‌كه‌ هێشتا كارى زیاترى ده‌وێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامیى ‏ئه‌مه‌ریكا و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان پێویسته‌.‏"

كه‌رتى ئابوورى و گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ‏بیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، گرنگیى سه‌ربه‌خۆییى دادگاكان له‌ عیراق و هه‌رێمى ‏كوردستان و به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى،  ته‌وه‌رێكى ‏دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.‏

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین