دواى هۆشیار زێبارى میلیشیاكان بیانو به فوئاد حوسێن ده‌گرن
نوچه‌نێت
فوئاد حوسێن له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سۆمه‌ریه‌ى عێراقى باسى له هێرشه مووشه‌كییه‌كان كرد و گوتى، "عێراق وڵاتێكى دیموكراسیه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه- مقاوه‌مه-ى تێدا نییه، ئه‌وانه‌ى مووشه‌ك ده‌ته‌قێنن تیرۆریستن و له دژى گه‌ل و حكومه‌تى عێراق كارده‌كه‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ى فوئاد حوسێن لایه‌نه میلیشیاكانى ناو حه‌شدى شه‌عبى توڕه كردووه، له‌وانه كه‌تیبه‌كانى سه‌ید شوهه‌دا كه دوێنێ به‌ر هێرشێكى ئه‌مریكا كه‌وتن له ئه‌لبوكه‌مالى سه‌ر سنوورى سووریا، له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كه‌یان داوا له كازمى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه لێچێنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن بكات.
به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م میلیشیایه جوڵانه‌وه‌ى نوجه‌با كه ئه‌ویش میلیشیایه‌كى توندڕه‌وى سه‌ربه ئێرانه هێرش ده‌كاته سه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و له دژى لێدوانه‌كه‌ى ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه میلیشیاكان لێدوانى به‌رپرسانى كورد ده‌كه‌نه بیانو بۆ هێرش و پێشیكاریى. له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى پارتى و وه‌زیرى پێشووى دارایى و ده‌ره‌وه‌ى عێراق، میلیشیاكانى له هێرشه مووشه‌كییه‌كان تۆمه‌تبار كرد و داواى كرد ناوچه‌ى سه‌وز له میلیشیاكان پاك بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌یش بووه بیانو به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه و ئه‌وه بوو له 17ى ئۆكتۆبه‌ر گرووپێك به ناوى ربعوڵا باره‌گاى لقى پارتیان له به‌غدا سووتاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment