هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌مریكا یه‌ك دلۆپ نه‌وتى عێراقى نه‌بردووه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى ئه‌مریكى بۆ زانیارى وزه‌ ئه‌مڕۆ له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، بڕى هاورده‌كردنى نه‌وتى خاو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوو دابه‌زیوه‌ و له‌وانه‌ هیچ نه‌وتێكى له‌عێراقه‌وه‌ هاورده‌ نه‌كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌نیوزى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ى شوبات پوخته‌ى راپۆرتێكى فه‌رمانگه‌ى ئه‌مریكى بۆ زانیارى وزه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ ده‌ڵێ بڕى هاورده‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابه‌زیوه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵى تێكرایى هاورده‌كردنى نه‌وت له‌ شه‌ش وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ سێ ملیۆن و 634 به‌رمیلى رۆژانه‌، واته‌ به‌ بڕى ملیۆنێك و 584 هه‌زار به‌رمیل به‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى پێشووتر كه‌مى كردووه‌.

له‌ هه‌مان راپۆرت باس له‌وه‌ ده‌كرێـت هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مریكا هیچ نه‌وتێكى له‌ عێراقه‌وه‌ هاورده‌ نه‌كردووه‌ و هه‌فته‌ى پێشووتریش ته‌نیا 114 هه‌زار به‌رمیلى له‌ نه‌وتى عێراق هاورده‌ كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین