سەرۆکایەتیى هەرێم: لەسەر فەرمانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەوڵەکانى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى بەردەوام دەبێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022) نه‌واز هادى، ڕاوێژكارى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان به نوێنه‌رایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى له رێوڕه‌سمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى شه‌ش گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى کوردانی ئێزدی‌دا ئاماده بوو، کە تێیدا بەناوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وتارێکى پێشکەشکرد.
نەوزاد هادى لە بەشێکى وتارەکەیدا ڕایگەیاند،
"له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ یەکە بە یەکەی خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى قوربانییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌واوى خوشك و برایانى ئێزدیمان و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هاوكار و یارمه‌تیده‌رى خوشك و برایانى ئێزدیمان ده‌بن چ لێره لە وڵات، چ له هه‌ر شوێنێكى دنیا بن."
ڕاوێژکارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گووتیشى، "به هه‌مان خواست و ئیراده و گه‌رموگوڕیى ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستكردن به پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوه ئێزدییه‌كان، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، تا یه‌ك تاقه خوشك و برایه‌كى ئێزدیى ڕفێنراو ماوه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان، یان یه‌كجارى چاره‌نووسیان ڕوون ده‌بێته‌وه."
دەقی گوتارەکەی نەوزاد هادی، ڕاێژکارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى قوربانیان
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
سڵاوتان لێ بێت..
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سڵاو و ڕێزى جه‌نابى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و هاوخه‌مى و هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ ئێوه، به هه‌مووتان بگه‌یه‌نم.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى شاهیدى دەرەنجامی تاوانێكى دیكه‌ى تیرۆرستانى داعش، دوژمنانى مرۆڤایه‌تى بین، كه وه‌ك ده‌یان تاوانى دڕنده‌ى دیكه، به‌رامبه‌ر به خوشك و برایانى ئێزدیمان، ئه‌نجامیان داوه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵى خوشك و برایانى ئێزدیمان، لێره له حه‌ردان، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى دیكه‌ى به خوێن سوورى مێژووى گه‌لى كوردستان و ئه‌م وڵاته‌یه كه هه‌میشه دوژمنان ویستوویانه قڕى بكه‌ن و له‌ناوى ببه‌ن.
ویستوویانه پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و فره‌یى و كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌ماندا بسڕنه‌وه و تۆوى ڕق و كینه و دووبه‌ره‌كى بچێنن.
به‌ڵام بێگومان ویست و شه‌ڕخوازییان، هه‌میشه به‌رامبه‌ر به خواست و ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌مان، چۆكى داداوه و هیچ كوشت و بڕ و كۆمه‌ڵكوژى و فه‌رمانێك، گه‌لى كوردستان و خوشك و برایانى ئێزدى ناچارى ڕاده‌ستبوون نه‌كردووه و ناكات.
به‌ڵێ، ئێمه كه ئێستا شاهیدى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى كه‌سوكار و دایكان و خوشك و برایانى ئێزدیمان ده‌بین، برینێكى دیكه‌ى قووڵ و به‌سام، له دڵ و ده‌روونى هه‌مووماندا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له ئیراده‌مان، له ئیراده‌ى خوشك و برایانى ئێزدیمان بۆ ژیان، بۆ به‌رده‌وامى، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سته‌م، كه‌م ناكاته‌وه.
مێژوو شاهیده كه هه‌رچى تاوان و كوشت و بڕ و كۆمه‌ڵكوژى به‌رامبه‌ر به‌م گه‌له كراوه، هه‌میشه به‌هێزترى كردووه. ئازار و مه‌ینه‌تى به‌هێزترى كردووین و به‌هێزترمان ده‌كات. هه‌رچى فه‌رمانه و به‌سه‌ر خوشك و برایانى ئێزدیماندا هاتوون، هه‌میشه ئیراده‌ى ژیان و به‌رده‌وامى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ڕاده‌ستنه‌بوونى له هه‌موو تاكێكى ئێزدی‌دا پته‌وتر كردووه.
ئه‌مڕۆش هه‌ر وایه، ڕاسته ئازارمان هه‌یه، ڕاسته هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى خه‌ڵكى بێ‌تاوان و مه‌ده‌نیمان، ئاگرێك له دڵماندا ده‌كاته‌وه، تاوانێكه و هه‌رگیز بیرناچێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، هێزیكى زیاتر به ئێمه و به هه‌موو خوشك و برایانى ئێزدیمان ده‌به‌خشێت. زیاتر هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا، داهاتوویه‌كى بێ شه‌ڕ و خوێن، بێ فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژى، ده‌ستى یه‌كتر بگرین و هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین.
ڕاسته تیرۆرستان خوشك و برایانى ئێزدیمانی كۆمه‌ڵكوژ كرد، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن وابه‌سته‌یى و خۆشه‌ویستییان بۆ خاك و وڵاته‌كه‌یان، بۆ پیرۆزى و ئایینه‌كه‌یان بكوژن. هه‌رگیز ناتوانن گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌یى له‌ناو پێكهاته‌كاندا له‌ناو به‌رن.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ یەکە بە یەکەی خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى قوربانییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌واوى خوشك و برایانى ئێزدیمان و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و هاوكار و یارمه‌تیده‌رى خوشك و برایانى ئێزدیمان ده‌بن چ لێره لە وڵات، چ له هه‌ر شوێنێكى دنیا بن.
هه‌ر له مه‌جلیسى ڕووحانییه‌وه تا هه‌موو ناوه‌ند و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كى ناو ئێزدییان، له‌گه‌ڵ هه‌موویان كار ده‌كه‌ین و له هه‌وڵدا ده‌بین، بۆ گێڕانه‌وه‌ى قوربانییانى ئێزدى بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و داخستنى ئه‌و لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌ى داعش كردییه‌وه.
هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق خه‌ریكه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییانى ئێزدى قه‌ره‌بۆ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى ڕزگاربووانى ئێزدى به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى شه‌نگال بكرێته پارێزگا و ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، تا خه‌ڵكه‌كه‌ى بتوانن جارێكى دیكه بچنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵیان و ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كى فره‌لایه‌نى ئاوەدانكردنه‌وه و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش پێمان وایه ده‌بێ ڕێككه‌وتنى شه‌نگال له‌نێوان حكوومه‌تى فیدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت كه باشترین چاره‌سه‌رى ئه‌م قۆناغه‌یه و ده‌بێ به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌ڵبگیرێن.
هه‌روه‌ها به هه‌مان خواست و ئیراده و گه‌رموگوڕیى ڕۆژى یه‌كه‌مى ده‌ستكردن به پرۆسه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوه ئێزدییه‌كان، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، تا یه‌ك تاقه خوشك و برایه‌كى ئێزدیى ڕفێنراو ماوه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كه‌سوكاریان، یان یه‌كجارى چاره‌نووسیان ڕوون ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یوونیتاد) و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانمان به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هات، وه‌ك جینۆساید بناسرێت. بۆ ئه‌وه‌ى تاوانباران بدرێنه دادگا و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانیانى ئێزدى جێبه‌جێ ببێت. له‌م پێناوه‌دا تا ده‌گه‌ینه ئامانج به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو ئاماده‌یى و كه‌ناڵه‌كانى په‌یوه‌ندى و تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
به‌ڕێزان..
ڕابردووى تاڵى ئه‌م وڵاته و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى عیراق و كوردستاندا هاتوون، ئیتر ده‌بێ ببنه په‌ند و وانه‌یه‌كى گه‌وره و هه‌موومان هان بدات به‌رامبه‌ر ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كانمان، به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵگرین و هه‌رچى پێویسته بیكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كانمان جا له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئایین و پێكهاته‌یه‌ك بن، ئه‌زموونه تاڵه‌كانى ڕابردوو نه‌ژینه‌وه.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تى، نكۆڵی‌كردن و سه‌ركوتكردنى پێكهاته‌كان و زه‌وتكردن و پێشێلكردنى مافه‌كانیان له‌م وڵاته، ته‌نیا ماڵوێرانى و كاره‌سات و نائارامى و ناسه‌قه‌مگیرى و داهاتوویه‌كى نادیار و ناڕوون له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و هیچى تر.
بۆیه وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى چه‌ندین جار دووپاتى كردووه‌وه، ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه هه‌موومان ڕاستگۆیانه سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرین، دان به هه‌ڵه‌كانماندا بنێین، به ڕوانگه‌یه‌كى تازه‌وه سه‌یرى دۆخى وڵات بكه‌ین و چاره‌سه‌رى واقعى بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه.
له كۆتاییدا، دیسان دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو هێز و تواناكانییه‌وه، له پشت خوشك و برایانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانییانى ده‌ستى تیرۆر ده‌وه‌ستێت و تا كۆتایى به‌رگرییان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیان پارێزراو بن و جارێكى دیكه كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژى و مه‌ینه‌تى نه‌بیننه‌وه.
به‌و شێوه‌یه‌ى كه له پرۆسه‌ى ئازادیى شه‌نگال و ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان كه ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانده‌ییى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، زه‌برى جه‌رگبڕیان وه‌شانده تیرۆرستانى داعش و تێكیاشكاندن و شه‌نگال و ئه‌م ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ویسته بست به بست ئازاد كرا.
سوپاس بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستانمان له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و له هه‌ر شوێنێكى جیهان، كه خه‌مى خوشك و برایانى ئێزدییان بوو. هاوكار بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى ئێزدییان و به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانیان.
هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌رى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى ده‌بێت تا هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عیراق، له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن، ئازاد و پارێزراو بن و هه‌ست به دڵنیایى و ئارامى بكه‌ن.
سڵاو له گیانى شه‌هیدان و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر. سڵاو له گیانى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال به سه‌ركردایه‌تى و فه‌رمانده‌ییى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، گیانیان به‌خشى. بۆ هه‌میشه به ڕێز و شكۆوه یادى هه‌موویان ده‌یكه‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و حورمه‌تمان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment