شنیار گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت

ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ سوتێندرا، ئه‌مڕۆ به‌ هۆی زۆری رێژەی سوتانه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.

رۆژی شەممە( 19/شوبات/2022) له‌ سلێمانی، ئافره‌تێک به‌ ناوی شنیار هونه‌ر، سوتا دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی سلێمانی پۆلیس گوتەی لێوەرگرت گوتی" هاوسەرەکەم گڕی تێبەرداوم".

پارێزەری شنیار ئەمڕۆ بە میدیاکانی راگەیاند، کە تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی شنیار دەستگیرکراوەو فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی دیکەش دەرچووە.

به‌پێی گوته‌ی که‌سوکاری شنیار، هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ نێو ماڵه‌که‌یدا، نه‌وتی پێدا کردووە و سوتاندویەتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/2/2022، دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، گیانی له‌ده‌ست دا.

شنیار دایکی دوومنداڵ و پیشەی ژنی ماڵبووە. هاوسەرەکەی تەمەنی 24ساڵە. بە گوتەی پۆلیس دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ویستوویەتی بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین