حكومه‌تى عێراق دانوستان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران ده‌كات
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاشكراى كردووه، حكومه‌تى عێراق دانوستاندن له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانى ناسریه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى تا دواى ته‌واوبوونى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیس بۆ عێراق خۆپێشاندانه‌كان رابگرن.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى شوبات باسى له‌وه كردووه حكومه‌تى عێراق كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران تا رازییان بكات، بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیش بێ خۆپێشاندانه‌كان رابگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به ئارتى ده‌ڵێ، "حكومه‌تى عێراق هه‌وڵ ده‌دات خۆپێشاندانه‌كان رازى بكات بۆئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه، تا دواى ئه‌و كاته‌ى پاپا سه‌ردانى زه‌قووڕه‌ى ئور ده‌كات له شارى ناسریه(زيقار)".
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌شڵێ، "له‌رۆژانى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیس حكومه‌تى عێراق به نیازه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى له عێراق رابگه‌ینێ".
بڕیاره رۆژى هه‌ینى داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا بۆ عێراق ده‌ست پێ بكات و چوار رۆژ بخایه‌نێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment