كازمى: په‌یوه‌ندى به‌غدا و هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌مانه‌وێ
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كى ئادار رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دیمانه‌یه‌كى درێژى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و له دیمانه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ولێر و به‌غدا پرسیارى ئه‌وه كراوه ئاخۆ په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ئه‌و خه‌سه‌ڵه‌تانه‌ى كه به‌گوێره‌ى پێویست بێت؟
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى پرسیاره‌كه به‌رواردكردن بێت له‌نێوان واقیعى په‌یوه‌ندییه‌كه و خواسته هاوبه‌شه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وىه ئاستى هاوبه‌شى نیشتمانى به‌گێڕانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كه‌ى و دابینكردنى داواكارى هاووڵاتیانمان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وا به‌مشێوه‌یه نییه كه ده‌مانه‌وێ".
كازمى له‌سه‌ر هه‌مان دووپاتى ده‌كاته‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت و ده‌ڵێ، "ئه‌ركى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى ئێستا هه‌یه و به‌رده‌وامه له‌نێوان شانده‌كانى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ره‌زامنییه‌یه كه ده‌مانه‌وێ له په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێم هه‌مانبێ، كه هه‌مان ئه‌و شتانه‌مان بۆئه‌وان ده‌وێ كه عێراقییه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌رى وڵات ده‌وێ".
دواى ئه‌وه كازمى له‌قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له رێى چه‌ند پلان و پڕۆژه‌یه‌كه‌وه، حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ كۆتایى به‌و كێشانه بهێنن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یانه. دواجاریش به گوته‌ى ئه‌و بابه‌تانه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندى به بودجه یان هه‌ر بابه‌تێكى تره‌وه هه‌بێت په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت .
ده‌شڵێ، "باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه پابه‌ند بین به چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment