سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆڕبەندى دیپلۆماسى ئەنتاڵیا کۆبوونەوە و برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە (12/ئادار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ پەراوێزى كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئانتالیادا، له‌گه‌ڵ  ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، كۆبووه‌وه‌.

لەسەر کۆبوونەوەکەى هەردوولا، سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، "هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و پێشخستنى زیاترى جووڵه‌ى بازرگانى و ئابوورى كرد."

سەبارەت پرۆسیەى سیاسى عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان به‌ لێكگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له‌ چه‌قبه‌ستووییى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالیى عیراق كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى بێت."

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنى یه‌كجاره‌كیى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه‌."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانیان تاوتوێ كرد و له‌سه‌ر گرنگیى كاركردن و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه‌ و نێوده‌وه‌ڵه‌تى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، هاوڕا بوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین