حەسەن عەزاری: سبەی عیراقییەکان دەزانن کێ پاشکۆ و ترسنۆکە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر رایگەیاند: سبەی عیراقییەکان دەزانن کێ ژیانی ئەوان و کێ لە ناوچوونیانی دەوێت. کێ عیراقی و کێ پاشکۆیە.

ئەمڕۆ هەینی( 25/ئازار/2022) حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عیراق لە توێتێکدا دەڵیت: سبەی شەممە عێراقییەکان دەزانن کێ ژیانی بۆ ئەوان و کێ لەناوچوونیانی دەوێت. دەزانن کێ پاشکۆیەو کێ رەسەنە.

بڕیارە سبەی شەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەڕیوەبچێت. کوتلەی رزگاری نیشتیمانی دەیانەوێت کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی ئەوەدەدەن رێژەی یاسایی لە دانیشتنی سبەی تەواونەبێت.

حەسەن عەزاری نوسیویەتی: سبەی عێراقییەکان دەزانن کێ عێراقیی رەسەنە و کێ پاشکۆ و ناڕەسەنە، کێ دەیەوێت عیراقییەکان بژین و کێ دەیەوێت لە ناوبچن. کێ لە بەرەی چاکسازی و کێ لە بەرەی گەندەڵییە. کێ بوێرە و کێ ترسنۆکە. کێ بە پارە دەکڕدرێت و کێ بە عێراق دەوڵەمەندە. کێ لایەنگری عێراقە و کێ لایەنگری عێراق نییە.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، پێویستە 220 پەرلەمانتار لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار. ئامادەبن بۆئەوەی دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت. چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێن: بە کورسییەکانی خۆمان و هاوپەیمانەکانمان دەتوانین وابکەین کە رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواونەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین