عیماد رەفعەت: پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە پێی گەڕەک دەگۆڕدرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی و نرخی موەلیدەکان دەڵیت: بە پێی گەڕەک دەگۆڕدرێت، هەندێک گەڕەک کارەبای زیاتریان پێدەدرێت بەڵام هەندێک گەڕەک لە توانیاندا نییە ئەو بڕە پارەیە بدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە(27/ئازار/2022) عیماد رەفعەت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، دەربارەی زیاد بوونی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی و بەدواداچوون بۆ نرخی موەلیدەکان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی " هەندێک گەڕەک هەیە پێی دەڵێن بازرگانی خەڵکەکە کارەبا زۆر بەکاردەهێنێت، ئەو گەرەکانە زۆری دەوێت چونکە شوێنی نیشتەجێبوونەکە بازرگانییە، گەرەکی مللی نییە بۆیە ئەوان جیاوازن، بەڵام گەرەکە مللییەکان هەمووکات کارەبایان پێ نادرێت بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆریان بۆ نەیەتەوە، بەیانییەکەی تا نیوەڕۆکەی زۆربەی کات کارەبای موەلیدەی نییە هەر بۆیە وایان لێکردووە تا ئەو کاتەی کارەبای نیشتمانی زۆر بێت پێدانی کارەبای موەلیدە کەم دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی دەبینرێت مانگی ئازار شەپۆلێکی سەرما رووی لە کوردستان کرد بەتایبەت شاری هەولێر ئەوە وایکرد کارەبای نیشتمانی کەم ببێتەوەو موەلیدە زیاد بێت، لێرەشدا پارەی موەلیدە کەمێک زیاد دەبێت، ئەوە هۆکارەکەیە".

سەبارەت بە نرخی کارەبای موەلیدە ئایا خاوەن موەلیدەکان خۆیان دایدەنێن یاخود لیژنە و قائیمقامیەت؟ ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت "پارەی موەلیدە بارودۆخ و کەش و هەوا دایدەنێت، کەش و هەوای سارد و بارودۆخی هەرێم وپرسی نەبوونی موچە و کۆمەڵێک شت هەن هۆکارن، بەڵام لەهەمووی زیاتر کەش و هەواو زۆر بەکارهێنانی کارەبایە لەلایەن خەڵکەکەوە، کەش و هەوا سارد بێت خەڵکی کارەبا زیاتر بەکار دەهێنێت و کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە و پێدانی کارەبای موەلیدە زۆر دەبێت، هەندێک شوێن کارەبای موەلیدە زۆر دەدات پارەی زۆرتر بۆ هاوڵاتیان دێتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین