وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەى هێڵى ئاسنینى کوردستانى ڕاگەیاند
نوچەنێت:
جێگەى وەبیرهێناوەیە، ماستەر پلانى پڕۆژەى هێڵى ئاسنین لە هەرێمى کوردستان، لە (2012)وە ئامادەکراوە، بەڵام وا بڕیارە ئەمساڵ دیزاینکردن و جێبەجێکردنى پڕۆژەکە بەفەرمى بکەوێتە بوارى جێەجێکردن.
وەزیرى ئاواوەدانکردنەوە و نێشتەجێکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى لە بارەى پڕۆژەى هێڵى ئاسنینى کوردستان ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە زۆر گرنگە، چونکە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناخێکى دیکەوە، لەڕووى گواستنەوەى هاووڵاتیان لە نێوان شارەکان و ئاڵوگۆڕى بازرگانییەوەش.
دانان عەبدولکەریم دەشڵێت، ئەو بانگهێشتنامەیەى ئیمزامان لەسەر کردووە، بۆ سێ کۆمپانیاى گەورەیە، کە لە بوارى هێڵى ئاسنین لە جیهان پێشەنگن، هیوادارم ئەو کۆمپانیایانە لەو ماوەییەى بۆیان دیاریکراوە کارەکیانیان تەواو بکەن.
دەربارەى قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەش، گوتیشى، ئەم پڕۆژە بە شەش قۆناغ تەواو دەبێت، کە لەلایەن سێ کۆمپانیاى ئەڵمانى و ئیسپانى بەهاى ئابوورى پڕۆژەکە هەڵدەسەنگێندرێت.
بە وتەى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە، بودجەى ئەم پڕۆژەیە لە سەرووى ملیارێک دۆلار دەبێت، بەڵام لە داهاتوو هەڵسەنگاندنى تەواو بۆ بەهاى پڕۆژەکە دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment