تەرمی کچ و کوڕێک بە کوژراوی دۆزرانەوە هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

تەرمی کچ و کوڕێک لە سنوری قەزای شنگال دۆزرایەوە. پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 9(ـی نیسانی 2022) لە ناحیەی سنونێ سەربە قەزای شنگال، تەرمی کوڕ و کچێک بە کوژراوی 

تەرمی کوڕ و کچێک بە کوژراوی لە نێوان کۆمەڵگەی بۆرک و کۆمەڵگەی دهۆلا لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال دۆزراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکە (ج.ئ.ر) تەمەنی 30 ساڵە و ئەفسەری پۆلیسی فیدراڵە، کچەکە ناوی (س.ئ) تەمەنی 24 ساڵە.

بەپێی گوتەی پۆلیس تا ئێستا هۆکاری کوژرانیان نەزاندراوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین