ئۆکرانیا: تا ئێستا 177منداڵ بە هۆی هێرشەکانی روسیاوە کوژراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە ماوەی هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان تا ئێستا 177منداڵ کوژراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە(  10/نیسان/2022) حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەیان، 177منداڵ کوژراون و 336 منداڵ برینداربوون.

نوێنەرایەتی گشتی ئۆکرانیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا 177منداڵ کوژراون و 336منداڵ برینداربوون. 938دام و دەزگای فێرکردن زیانی زۆریان بەرکەوتووە. 87 دەزگا بە تەواوی وێران بوون.

هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە وپێدەنێتە 48رۆژ، کیێڤ دەڵێت، ئامادەیە شەڕی "شەڕێکی گەورە" لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بکات کە لە پێشینەی مۆسکۆدایە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کارل نایهامەری ڕاوێژکاری نەمسایی گوتی "ئێمە ئامادەین بۆ شەڕکردن و لە هەمان کاتدا بەدوای ڕێگای دیپلۆماسیدا بگەڕێین بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین