ماکرۆن: دیاریکردنی جینۆساید کاری سیاسییەکان نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: بەکارهێنانی وشەی جینۆساید بۆ هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا کاری کەسانی یاساییە نەک سیاسی.

ئیمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە لە گفتوگۆی لەگەڵ ڤلودیمیرزیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەبارەی خۆپارێزی لە بەکارهێنانی وشەی "جینۆساید" لە باردۆخی ئۆکرانیا لێدوانێکی دا.

ماکرۆن لە بەرنامەیەکی رادیۆیی فەرەنسا گوتی: دەبێ کەسانی یاسایی ئەوە دیاری بکەن کە ئایا بەکارهێنانی وشەی "جینۆساید" بۆ وەسفی کردەوەکانی روسیا لە ئۆکرانیا دەگونجێت یان نا.

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: ئەگەر لە ئۆکرانیا جینۆساید روویدابێت، کەواتە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێ، دەبێت ئەو وڵاتانەی ئەو بۆچوونەیان هەیە دەستوەردانی راستەوخۆبکەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشتر رووداوەکانی ئۆکرانیای بە جینۆساید ناوزەد کرد و ماکرۆنیش رۆژی چوارشەممە گوتی"بەکارهێنانی وشەی جینۆساید خزمەتی کەس ناکات". بۆیەش داوای لە ڤلودیمیر زیلینسکی کرد کە خۆی لە بەکارهێنانی ئەم وشەیە بپارێزێت چونکە کاری سیاسییەکان نییە بەڵکو کاری کەسانی یاساییە ئەوەدیاریبکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین