روسیا: شەڕی ئابوری جیهانی دەستیپێکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەم رێکخراوە گوتی: لە ئێستادا بە لە بەرچاوگرتنی ئەو کردەوانەی دژی روسیا وەک کاردانەوە بە "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت"ی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا جێبەجێکراوە. شەڕێکی جیهانییە لە ئاستی ئابوری خەریکە روودەدات.

بەگوێرەی ئیسنا، "واسیلی نبنزیا" نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: ئەمە شەڕێک نییە تەنیا لە ئۆکرانیا، بە پێچەوانەوە شەڕێکی بەکۆمەڵی رۆژئاوایە دژی فیدراسیۆنی روسیا، رۆژئاوا چاوەڕێی ئەم رۆژە بوون بۆ ئەوەی جەنگ دژی روسیا رابگەیەنن. ئەگەریش بڕیار بێت باسی شەڕی جیهانی بکەین، ئێستا خەریکە شەڕێکی ئابوری جیهانی دەستیپێدەکات.

نوێنەری روسیا جەختی لەوەکردەوە، ماوەیەکی زۆرە ئەوروپا ئارەزووی ئەوەیان دەکرد، ئۆکرانیا بکەنە پردێک بۆ شەڕکردن لە گەڵ روسیا و لە سی ساڵی پێش ئێستا و لەکاتی سەربەخۆیی ئۆکرانیا، هەر کارێک کە پێویست بووە بۆ گەیشتن بەم ئامانجەیان ئەنجامیان دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین