هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی  بەغدا راگیران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کەش و هەوا هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدای راگرت و کارگێڕی فڕۆکەخانەکە دەڵێت: راگرتنەکە بۆ کاتێکی نادیارە.

 ئەمڕۆ سێشەممە(12/ئازار/2022 ) بەشی کارگێڕی فڕۆکەخانەی بەغدا رایگەیاند:هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەی تا کاتێکی نادیار راگرتووە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی فراوانی خۆڵبارین، شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەم هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک رویان کردووەتە نەخۆشخانەکان و ئەمڕۆش گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.

فڕۆکەخانەی بەغدا لە راگەیێندراوێکدا، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و زیادبوونی خۆڵبارین کە ئاستەنگی بۆ ئاستی بینین دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین