رۆژێکی ئەم هەفتەیە کرا بە پشو کوردستانی

نوچەنێت

بەبۆنەی جەژنی سوری ئێزدییەکان، رۆژی چوارشەممە کرا بە پشوی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەبۆنەی جەژنی سوری ئیزدییەکان،  جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رۆژی چوارشەممە(20/نیسان/2022 ) لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم کرد بە پشوی فەرمی.

لە چوارچێوەی پێکەوەژیانی ئاین و نەتەوە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان، رێز لە بۆنەو جەژنەکانی سەرجەم ئاین و پێکهاتەکان دەگیرێت و لە بۆنەکانیاندا پشوی فەرمی رادەگەیێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین