شیعه‌كان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا له‌ دوو به‌ره‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى هۆشداریى له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕه‌نسیس بۆ عێراق ده‌دات و به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح سه‌ردانى پاپا به‌ گرنگ ده‌زانێت.

بڕیاره‌ سبه‌ى هه‌ینى پاپا فڕه‌نسیس بگاته‌ به‌غدا، تا ئێستا زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌  بێده‌نگن و ته‌نیا كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاىى عێراقى نه‌بێت كه‌ شه‌وى رابردوو په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هۆشدارى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌دات و ده‌ڵێ پاپا ناتوانێ گفتوگۆى نێوان ئاینه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات.

كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى ئادار، هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ ئه‌رێنى باسى سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كات و به‌ "سه‌ردانێكى مێژوویى" وه‌سفى ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى فه‌تح هاتووه‌، "ئه‌م سه‌ردانه‌ هه‌لێكى نیشتمانییه‌ ره‌خساوه‌ بۆ یه‌كخسنى مرۆڤایه‌تى كه‌ پێغه‌مبه‌ران و بیرمه‌ند و چاكه‌خوازانى مه‌سیحى و ئیسلام له‌سه‌رى رێككه‌وتوون".

فه‌تح دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ پاپاى ڤاتیكان كه‌سایه‌تیه‌كى رۆحییه‌ و رێز له‌ پێگه‌كه‌ى ده‌گرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین