روسیا پیلانی هێرشکردنە سەر سێ وڵاتی ئەوروپی پیشان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە یەکێک لەو بەرنامە تەلەفزیۆنانەی روسیا کە زۆرترین بینەری هەیە، هاوشێوەی چۆنێتی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر هەر سێ پایتەخت، لەندەن، پاریس و بەرلین سازکراوە و پیشاندرا.

بەگوێرەی "همشهری ئۆنلاین" شارەزایان و پێشکەشکاری بەرنامەی 60 دەقەی کەناڵی یەکی روسیا، سەبارەت بە هێرشی روسیا بۆ سەر سێ پایتەختی وڵاتانی ئەوروپا گفتوگۆیان دەکرد. جەختیان لەوە دەکردەوە، کە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بەریتانیاش چەکی ئەتۆمی هەیە، بۆیە ئەگەر ئەم شەڕە بکرێت هیچ کەس لەسەر زەوی نامێنێت. لەم کاتەدا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە دروستکراو لە تەلەفزیۆنەکەوە بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی هاوشێوە دروستکراوە کۆمپیوتەرییەکە، لە کاتی تەقاندنی موشەکی سامارت، کە نوێترین موشەکی تاقیکراوەی روسییەکانە، لە لینینگراد لە نزیک سنوری پۆڵەندا تا لێدانی بەرلین تەنیا 160 چرکە، تا پاریس 200 چرکە و تا لەندەن 202 چرکە کات دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین