بۆ بەهێزكردنى رۆڵى ئێران لە باشوورى سووريا كەتيبەى ئيمام دادەمەزرێت وەرگێڕان

نوچەنێت:

لەدواى سەرقاڵبوونى رووسيا بە شەڕى ئۆكراينا، سوپاى پاسدارانى ئێران لە سووريا كار لەسەر فراوانكردنى هەژموونى خۆى لەو وڵاتە دەكات، ئەوەش كاريگەریى گەورەى لەسەر پێناسەكردنەوەى رۆڵى پەيوەندييەكانى ئێران و رووسيا لە سووريا دەبێت، بەتايبەت مۆسكۆ پێويستى بە وڵاتێكە ئەو بۆشاييەى هێزەكانى رووسيا لە هەندێك ناوچەى سووريا دروستى دەكەن پڕى بكاتەوە، بەهۆى گۆڕانى هەڵوێستى ئيسرائيل بەرانبەر شەڕى ئۆكراينا پەيامێكيش دەبێت بۆ ئەم وڵاتە.

چەند ماڵپەڕێكى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا بڵاويان كردەوە، ميليشيايەكى نوێ بەناوى كەتائيبى ئيمام لە سووريا دامەزراوە، چالاكييەكانى لە پارێزگاكانى دەرعا و سوەيدا و قەنيترەيە، كە دەكەونە سەر سنوورى ئيسرائيل و سووريا.

دروستكردنى كەتائيبى ئيمام، راستەوخۆ بەفەرمانى  سوپاى پاسدارانە، كە سلێمان عەباسى راوێژكارى ئێرانى بە ئەركى سەرپەرشتى دروستكردنى پێڕاسپێردراوە، زەيد حوسێن حەسەن و سابير خەليل، كە دوو فەرماندەى حزبوڵاى لوبنانين راستەوخۆ سەرپەرشتى كارەكانيان دەكەن. 

بەگوێرەى سەرچاوەكانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، ئەو كەتيبە نوێيە سەرەتا لە دەشتايیەكانى سووريا دامەزراوە، كاريان چاودێريكردن و هاوكاريكردنى هەندێك ئامانج بوو، بەڵام ئامانجى راستەقينەى پشت دامەزراندنەوەى ترسى فەرمانەكانى سوپاى پاسدارانە لە دزەكردنى ئەركەكانى ئەو ميليشيايە بۆ پاراستنيان لە هێرشەكانى فڕۆكە ناديارەكان، كە فشارێكى زۆرى كردۆتە سەر چالاكيەكانى گرووپەكانى سەر بە سوپاى پاسداران. 

كەتائيبى ئيمام ئەندامەكانى لە حومس و رەققە و دێرزورى سەر گرووپەكانى حزبوڵا و حەرەكەى نوجەبا و عەسائيبىي ئەهلى حەق پێكهاتووە، بۆ ماوەى دوو مانگ بەشدارى خولێكى چڕى سەربازييان پێكراوە.

مووچەى ئەندامانى ئەو گرووپە (650) هەزار ليرەى توركييە، مووچەى فەرماندەيان هەشت هەزار و (500) ليرەيە، كە دەكاتە دوو سەد دۆلارى ئەمەريكى.

بەرزكردنەوەى مووچەيان بۆ ڕاكێشانى گەنجانى دەرعا و سوەيدا و قەنتەرەيە، كە بەهۆى خراپى دۆخى ئابوورى و ژيانى ئەو ناوچانە، دەچنە پاڵ ئەو گروپانە.

چاوەڕوان دەكرێت بەهۆى هەبوونى مووچە گەنجانى ئەو ناوچانە رووبكەنە ئەو گرووپە و رەوانەى بەرەكانى شەڕيان بكەن، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێك بۆ ئەو كەتيبە لە ناوچانەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆى.

لەگەڵ دامەزراندنى ئەو گرووپە، فەرماندەكانى سوپاى پاسداران كار لەسەر ئاوەدانكردنەوەى بنكەكان لە قەنتەرە و دەرعا و سوەيدا دەكەن، بەو ئامانجەى لەگەڵ تەواوبوونى مەشق و رێكخستنى ئيدارى لەو بنكانە دەستبەكار بن.

ئێستاش شوێنى مەشقكردنيان بيابانەكانى پارێزگاى سوەيدايە، لە هەفتەى رابردوو چەك و پێداويستيان لە كۆگاكانى رۆژهەڵاتى حومس بەدەست گەيشتووە، كە بريتى بووە لە مووشەكى دوورهاوێژ و مامناوەند و چەكى بچووك.

ژمارەى چەكدارەكانيان تا ئێستا لەنێوان (50 بۆ 60) كەسە، دواى كۆتايى هاتنى چەكداركردن و مەشق رادەستى فەرمانەكان دەكرێن.

يەكێك لەو تاكتيكانەى بە مەبەستى خۆپاراستن لە فڕۆكەى ئيسرائيلى و ئەمەريكيى بەكارى دەهێنن ئاڵاى سووريا بەرزدەكەنەوە.

ئامانجيشيان كاركردنە لەسنوورەكانى جۆلان و بڵاوبوونەوەيان لە رێگەى سەرەكى ديمەشق حومس، كە بە رێگەى گرووپە چەكدارەكانى ئێران و سوپاى پاسداران دادەندرێت.

پێشتر رۆژنامەى (نەهارى عەرەبى) لە راپۆرتێك جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، تا ئێستا ئێران لە رێگەى چەندين گرووپەوە رۆڵى سەرەكى لە دۆسيەى باشوورى سووريا دەبينێت، سەرقاڵبوونى رووسيا بە شەڕى ئۆكراينا و ناڕەزايى مۆسكۆ لە هەڵوێستى ئيسرائيل، بۆتە هۆى ئەوەى رووسيا چاو لەو هەوڵانەى ئێران بۆ بەهێزكردنى هەژموونى خۆى لەو ناوچەيە ببپۆشێت، كە بەرانبەر ئيسرائيل دەوەستێتەوە.

لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، لەگەڵ بەردەوامى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەژموونى ئێران لە دەرعا بەهێزبووە.

هەرچەندە پەيوەندى رووسيا و ئيسرائيل لە سووريا تا ئێستا بەهۆى هەندێك هەڵوێستى تەلئەبيب كاريگەر نەبووە، بەڵام سەركۆنەكردنى وەزارەتى دەرەوەى ئيسرائيل و تۆمەتباركردنى بە تاوانى جەنگ، وايكردووە رووسيا چاو لە هەندێك رووداوى باشوورى سووريا بپۆشێت، ئەوەش پەيامێكى هۆشدارييە بۆ تەلئەبيب، كە بەردەوامى ئەو سياسەتە دەبێتە هۆى هەڵوەشاندنەوەى هەندێك رێككەوتن كە رێگر بوو لە بەريەكەوتن، كە پێشتر نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل و سەرۆكى رووسيا لەسەرى رێككەوت بوون.

رووسيا چاوپۆشى لە فراوانخوازييەكانى ئێران لە دەرعا دەكات، بەبێ گەڕانەوە بۆ سياسەتى بەكارهێنان بۆ بەرژەوەندييەكانى خۆى، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ لێكتێگەيشتنى نوێ لە نێوان رووسيا و ئێران بۆ دووبارە رێكخستنەوەى دۆخى سەربازى سووريا، كە بە جۆرێك بێت لەگەڵ دۆخى ئۆكراينا بگونجێت، بۆ ئەوەى بۆشايى لە هەندێك دۆسيەى سووريا دروست نەبێت، ئێرانيش نزيكترين وڵاتە تاوەكو ئەو ئەركەى مۆسكۆ لە ئەستۆ بگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین