سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆچى دوایى كرد

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ خه‌لیفه‌ بن زاید سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆچى دوایى كرد، بۆیه‌ ئیمارات پرسه‌ى گشتى له‌ سه‌رانسه‌رى وڵات راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایارى 2022 خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆچى دوایى كرد. وه‌زاره‌تى كاروبارى سه‌رۆكایه‌تى ئیمارات رایگه‌یاند، به‌ هۆى كۆچى دوایى سه‌رۆكى وڵاته‌وه‌ پرسه‌ى گشتى بۆ سێ رۆژ له‌ ته‌واوى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌ینێرێت و بۆ ماوه‌ى 40 رۆژیش ئاڵاى وڵات ده‌هێنرێته‌ خواره‌وه‌.

خه‌لیفه‌ بن زاید له‌دواى مردنى باوكى شێخ زاید بن سوڵتان ئال نه‌هیان، بووه‌ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات، چه‌ندان پۆستى تریشى له‌و وڵاته‌ هه‌بوو، له‌وانه‌ فه‌رمانڕوایى ئه‌بوزه‌بى بوو. خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان له‌ ساڵى 1948 له‌ ئیمارات له‌دایكبووه‌، دووه‌م سه‌رۆكى ئیمارات بووز
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین