سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ لایەنە سیاسییەکان: بە یەکگرتوویى بمێننەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە هەژمارەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر، لە تویتێکدا دەڵێـت، "خۆشحاڵم کە دەگەڕێمەوە سلێمانی. لە رێوڕەسمی دەرچوونی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ئامادە بووم و لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانیش کۆبوومەوە."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە تویتەکەیدا ئەوەشى نووسیوە، "پێویستە بە یەکگرتوویی بمێنینەوە بۆ ئەوەی وەڵامی ئاستەنگە هەنووکەییەکان بدەینەوە و بەردەوام بین لە پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".
جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دواى بەشداریکردنى لە رێوڕەسمى دەرچوانى خولى (16)ـى ئەفسەران و (6)ـى پێشمەرگە کۆلێژى سەربازیى قەڵاچوالان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی، عومەری سەید عەلی، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجەی کۆبووەوە.
.jpg)


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment