ئەردۆغان بە توندى وەڵامى سەرۆک وەزیرانی یۆنان دەداتەوە تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە توندى وەڵامى سەرۆک وەزیرانى یۆنان دەداتەوە و دەڵێـت: "من کەسێک ناناسم بەناوى كیریاكوس میتسۆتاكیس."

ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022)  ڕۆژنامەى تورکی بڵاویکردەوە، لە وەڵامى ئەو وتارەى سەرۆکى یۆنان کە لەبەردەم کۆنگرێسى ئەمەریکا پێشکەشى کرد و داواى لە ئەمەریکا کرد فڕۆکەى (ئێف 16) بە تورکیا نەفرۆشێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنامەوانیدا ڕاگەیاند، "باوەڕ ناکەم ئەمەریکا لەسەر داواکەى كیریاكوس میتسوتاكیس بڕیار بدات."

لەبەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان گوتی، "ئێمە بۆ خۆمان بەسین، لەدواى ئەو داوایەى یۆنان لە ئەمەریكا، دەبێ ئەو وڵاتە بزانێ لەمەودوا ئێمە دژ بە یەك و ڕووبەڕووى یەکترین."

سەرۆک کۆمارى تورکیا داواى لەسەرۆک وەزیرانى یۆنان كرد، "پێوستە باشتر بیر بکاتەوە، ئێستا وڵاتەکەى ئابوورییەکى خراپى هەیە و (400) ملیۆن یۆرۆ قەرزارە."

لەبەرامبەر ئەو قسانەى سەرۆک کۆمارى تورکیا، یانیس ئیکونوم وتەبێژى حکوومەتى یۆنان ڕاگەیاند، "داواکەى سەرۆکى یۆنان لە کۆنگرێسى ئەمەریكا، لە پێناو پاراستنى ئاسایش و مافى وڵاتەکەمان بووە، وە ئێمە ناچینە ناو هیچ مشتومەڕێک لەگەڵ ئەردۆغان."

ڕۆژى (18)ـى ئەم مانگە كیریاكوس میتسوتاكیس، سەرۆک وەزیرانى یۆنان لەبەردەم کۆنگرێسى ئەمەریکا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "داوا لە ئەمەریکا دەکەم پێداچوونەوە بە بڕیارى فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى (ئێف 16) بە تورکیا بكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین