سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ پارتى و یەکێتى: واز دەستوەردانى حیزبى لە ناو هێزەکانى پێشمەرگە بێنن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رێوڕەسمى دەرچوونى خولى (27)ـى ئەکادیمیاى سەربازیى دووەمى زاخۆ ڕایدەگەیێنێت، "داعش بەردەوامە لە تیرۆر و تۆقاندن و پێویستە تواناى پێشمەرگە زیاتر پێشبخرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەئامادەبوونى رێوڕەسمى دەرچوونى خولى (27)ـى ئەکادیمیاى سەربازیى دووەمى زاخۆ بەڕێوەچوو و تێیدا وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى وتارەکەیدا ڕاگەیاند، "هێشتا دەستوەردانى حیزب لە ناو هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوامە و ئەمەش هەڕەشەیەکە بۆ سەر لەشکرى کوردستان، بۆیە داوا لە پارتى و یەکێتى دەکەم دەستوەردانى حیزبى کۆتایی بهێنن."

فەرماندەی گشتیی هێزى پێشمەرگەى کوردستان، جەختى لەوەکردەوە، "پێویستە هێزەکانى پێشمەرگە ببن بە یەک لەشکر و دەستوەردانى حیزبى نەمێنێت."

لە کۆلێژى سەربازیى دووەمى زاخۆ تاوەکو ئێستا (8370) بیت قوتابى و پێشمەرگە لەو کۆلێژە دەرچوونە و خول و ڕاهێنانى جۆراوجۆریان بینیووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین