سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى دەباتە قۆناغێکى تر
نوچەنێت:
بەرپرسانى پارتى لە سلێمانى، سەبارەت بە سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى بە گەشەبینییەوە سەیر دەکەن و دەڵێن کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕۆڵەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەگێڕێت، کە وەک چەترێک بەردەوام لە کۆکردنەوەى لایەنە سیاسییەکان و دروستکردنى یەکڕێزى.
دەستپێشخەرییەک تەنگەژەکان دەڕەوێنێتەوە
بەسام عەلى، بەرپرسى لقى (12)ـى هەڵەبجە، دەربارەى گرنگى سەردانییەکەى سەرۆک نێچیرڤان ڕایگەیێنێت، بەدڵنیاییەوە سەردانەکەى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، گرنگییەکى تایبەتى هەیە، لەبەر ئەوەى ئێستا تەنگەژەیەک لە کوردستان هەیە، بۆیە جەنابیان دەستپێشخەرى هەیە، هەموومان گەشبنین بەوەى سەردانییەکەى جەنابیان ببێتە هۆى ڕەوینەوەى هەموو ئەو تەنگەژە و گرژیانەى کە ئێستا لە هەرێمى کوردستان هەیە، وە ئەم دەستپێشخەریەى جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى وا بکات کە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتانە بدۆزێتەوە.
سەبارەت بە توانەوەى بەستەڵەکى نێوان پارتى و یەکێتى لە دواى سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، بەسام عەلى دەڵێت، پارتى و یەکێتى لە درێژایى مێژوو زۆرجارى تریش ناکۆکیمان هەبووە، بەڵام دواجار ڕێککەوتووین، ئێستاش گەشبینین بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان، بەڵام بەدڵنیاییەوە سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وەکو کۆکەرەوەى سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەو شوێنەیە کە ماڵى کوردى تێیدا یەکدەخات، وە جەنابیان دواجار جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانیشە، بۆیە بە دڵنیاییەوە خاوەن بڕیارە، سەردانى بۆ سلێمانى و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە دڵنیاییەوە بڕینى ڕێگایەکى باشە بۆ سازان و زەمینەسازى.
تەنیا بە یەکڕێزى هەموومان براوە دەبین
هیوا گەیلانى، بەرپرسى لقى (11) و ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى لە سلێمانى و هەڵەبجە، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ پارتى لە سلێمانى دەخاتەڕوو و دەڵێت، کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە گەشبینییەوە باسى هەوڵەکانى خۆى کرد بۆ یەکڕێزى نێو ماڵى کورد و نەهێشتنى ئەو گرژیانەى کە هەبووە، بە خۆشحاڵییەوە باسى ئەوەى کرد کە ئیستجابەکى باش هەیە، کە ئەمجارە گرژییەکان بڕەونەوە و لە کەشوهەوایەکى ئارام گرێکوێرەکان بکرێتەوە لە پێناو بەرژەوەندى گشتى دا، وە تاکید لەوەکردەوە کە ئێمە هەمیشە بە یەکڕێزى هەموومان براوە دەبین، ئامانجەکان بەدەست بهێنین.
سەبارەت بە داهاتووى پەیوەندییەکانى لاینەکان بەتایبەتى پارتى و یەکێتى، هیوا گەیلانى گووتیشى، دواى سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سلێمانى، پێموایە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى دەچێتە قۆناغێکى تر، وەک دەزانن کاک نێچیرڤان بارزانى، دەیەوێ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بکاتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەى هەموو لایەنە سیساییەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment