وەستا ڕەسووڵ: کاک نێچیرڤان بارزانى لاى هەمووان قبووڵکراوە
نوچەنێت:
وەستا ڕەسووڵ، ئەندامى سەرکردایەتیى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەمیانى دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو لە (22-5-2022)، لە بارەى گرنگى سەردانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى ڕایگەیاند، کاک نێچیرڤان بارزانى پێشتریش لە مەسەلەى چارەسەکردنى کێشە نێوان لایەنەکان کارى کردووە و هیوادارم هاتنەکەى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆسلێمانى خێر و بەرەکەتە بێت و یەکڕێزى ناو ماڵى کوردیى لێبکەوێتەو.
دەقى دیمانەى وەستا ڕەسووڵ ئەندامى سەرکردایەتیى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان:
ــ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کەمێکى تر دەگاتە قەلاچوالان بۆ بەشدایکردنى لە رێوڕەسمى دەرچوانى خولى (6)ـى ئەفسەران و (16)ـى هێزەکانى پێشمەرگەى لە کۆلێژى سەربازیى (3)ـى قەڵاچوالان، ئەم سەردانییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان چۆن دەبینین، پێتانوایە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى چى بکات بۆ ئەوەى ئەم بارودۆخەى نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاسایی بکرێتەوە بە تایبەتى لە نێوان پارتى و یەکێتى، پێشتریش ڕۆڵى هەبووە، هەر جارێک پارتى و یەکێتى نێوانیان ئەو دەستپێشخەرى کردووە، هەم وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەم وەک جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان؟
وەستا ڕەسووڵ: زۆر بەخێرهاتنى کاک نێچیرڤان بارزانى دەکەم بۆ هاتنەکەى بۆ ئێرە، ئەمڕۆ مناسەبەیەکى گەورە هەیە، کە ئەو خوێندکارە بەڕێزانە تەخروج دەکەن، من سەربازم نازانم ئێوە بۆچى منتان هێنایە ناو پرسیارێکى سیاسى، هیوادارم هاتنەکەى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان خێر و بەرەکەتە بێت و یەکڕێزى ناو ماڵى کوردیى لێبکەوێتەوە، بێگومان وەک خۆت باستکرد کاک نێچیرڤان بارزانى پێشتریش ئەم دەستپێشخەریانەى هەبووە، ئەو لەلاى هەموو لایەنەکان قبووڵکراوە بۆ قسەکردن، پێموایە ئەمجارە هەنگاوێک دەنێت.
ــ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان کۆمەڵێک پرسیان هەیە، کە ڕاو بیروبۆچوونى جیاوازیان هەیە، لەسەرووى هەموویانەوە پرسى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، دواتر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێتانوایە ئەمڕۆ کە کۆبوونەوەى دوو قۆڵى دەکرێ لە نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى و لایەنە سیاسییەکانى تریش، بتوانێ بارودۆخى هەرێمى کوردستان بۆ دڵنەوایى و دەرچوونى خەڵک لە دڵەڕاوکێ، خۆتان ئێوە دەزانن، هەم لە کەرکووکن هەم لە سلێمانین، خەڵک زۆر بێرازە، ئەم کۆبوونەوانە چەندێک دەتوانێ ئەم بارودۆخە ئاسایی بکاتەوە، وە چەندە گرنگە لەما کاتەدا؟
وەستا ڕەسووڵ: یەکێتى و پارتى بوونەتە دوو ئەمرى واقیع، بە یەکەوە نەبێت باوەڕ ناکەم بتوانن حکومڕانى کوردستان بە تەندروستى و نۆرماڵى بە ڕێوەببەن، بۆیە من پێموایە دەبێ هەردوولا لێکتێگەیشتن و دانیشتنیان هەبێ، لەم واقیعە تێبگەن کە هاتۆتە پێشەوە، ئەو بارودۆخە چەقبەستووەى عێراق کە ئێستا بەبێ پارتى و یەکێتى بەڕێوەناچێت، هەردوولا دەبێ قسەیان لەسەر ئەوە هەبێ کە چارەسەرێکى مامناوەند بدۆزنەوە بۆ کێشەکان و بگەن بە یەکترى.
ــ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە هەموو کۆتایی کۆبوونەوەکانى لە مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى، باسیان لەوەکردووە، کە یەکێتى ئامادەیە و دەرگاى گفتوگۆى دانەخستووە، وە پێشوازییەکانى بافڵ تاڵەیانى لە باڵیۆز و کونسوڵ و کەسایەتییە سیاسییەکان هەر جەختکردنەوەیە لە خۆشگوزەرانى خەڵک و چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر مێزى گفتوگۆ و دیالۆگ، چەندە گرنگە پارتى و یەکێتى بگەنە جۆرێک لە ڕێککەوتن بۆ ئەوەى هەم لەسەر پرسى سەرۆک کۆمارى عێراق و هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان، هەم لەسەر دۆخى ناوخۆیى و گوزەرانى خەڵک، کە ماوەیەکە باش نییە؟
وەستا ڕەسووڵ: هیوادارم دانیشتنەکەى ئەمڕۆ ببێتە مایەى خێروبەرەکەت، وەک باسمکرد کاک نێچیرڤان بارزانى، پیاوێک بووە پێشتریش بۆ ئەم پرسانە ئیشى کردووە، وە جەنابى کاک بافڵ تاڵەبانیش لە هەموو کۆبوونەوەکاندا جەخت لە یەکڕێزى دەکاتەوە، وە ئەمڕۆ کە ئەم کۆبوونەوەیە ڕوودەدات، هەموومان چاوەڕێى خێرى لێدەکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment