ئایدن مەعروف: کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمى کوردستان لەگەڵ پێکهاتەکان لەکاتێكی گرنگ و گونجاودا بوو
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (7/حوزەیران/2022) ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە نەتەوەی تورکمان، دەربارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانى لایەنە سساسییەکانى پێکهاتەکان، بە نوچەنێتی راگەیاند، "کۆبوونەوەکەى کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی گونجاو و گرنگدا بوو، پێشوازیکردنى لە نوێنەرانی پێکهاتەکاندا، خۆی لە خۆیدا گرنگیدانە بەماف و داواکارییەکانیان."
سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ پێکهاتەکان ئایدن مەعروف دەڵێت، "جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە پوێستە لایەن سیاسییەکانى پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان بۆ کۆتا یەک بازنەیی بێت، ئەمەیش زۆر گرنگى و تایبەتمەندیی خۆى لەلای پێکهاتەکان هەیە، لەهەمانکاتدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایشدا، کە ئەو لەگەڵ ماف و داواکاری پێکهاتەکانە، چونکە بوونی پێکهاتەکان لە کوردستاندا."
وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان ئاشکراى دەکات، "لەماوەیەکی نزیک کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام دەدرێت لەنێوان نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لایەنە سیاسیە کوردییەکان، ڕاوچوونەکان تایبەتى بە پێکهاتەکانیش دەنێردرێتە ئەم کۆبوونەوەیە ئەوەش بۆ ئێمە گرنگە، پاڵپشتییەکی باشە."
سەبارەت بە پاڵپشتی سەرۆک نێچرڤان بارزانی بۆ پێکهاتەکان ئەو ئایدن مەعروف گووتیشى، "ئەم کۆبوونەوەیەى جەنابیان پاڵپشتییەکی زۆر گەورەبوو بۆ ئێمە، بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئاگادار بێت لە راو بۆچوونی لایەنەکانی ناو پەرلەمان حکومەت و نێونەرانی پێکهاتەکان و لایەنە سیاسییەکان ئەمەش کارێکی زۆر باشبوو جێگای دەستخۆشییە".
دوێنێ دووشەممە (6-6-2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکانى پێکهاتەکان کۆبووەوە و سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سهرۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دهربڕینى ههموو پشتگیرییهك بۆ مافهكانى پێكهاتهكان و پاراستنیان، جهختى لهوه كردهوه كه پێكهاتهكان دهبێ خۆیان خاوهنى بڕیارى خۆیان بن و بیروبۆچوون و بڕیارهكانیان ڕێزلێگیراو بن، ههروهها دڵنیاى كردنهوه كه ڕێگه به هیچ ههوڵێك بۆ سنوورداركردنى مافهكانى پێكهاتهكان نادرێت بهتایبهتى له پرسى ههڵبژاردن و نوێنهرایهتیكردنیاندا له پهرلهمان و دامهرزاوهكانى دیكهى ههرێمى كوردستان، به پێچهوانهوە تا له توانادایه دهبێ گرنگیى زیاتر به مافهكانیان بدرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment