ئەمەريکا: ئێمە لە کێشەکانى نێوان تورکیا و یۆنان بێ لایەن نین تورکیە

نوچەنێت:

بۆب مێندێنز، سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا، لەسەر کێشەکانى نێوان تورکیا و یۆنان، پشیتوانى خۆى بۆ ئەسینا ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022)، ماڵپەڕى (ستار) بڵاویکردەوە، دواى دروستبوونى گژى لەنێوان يۆنان و توركيا بۆب مێندێنز، ڕایگەیاند، "لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و یۆنان، پشتگیرى ئەسینا دەکەین."

سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا بە ئاشکرا دان بەوە دادەنێت، لەبەرامبەر کێشەى ئەو دوو وڵاتە ئەمەریكا بێلایەن نییە و دەشڵێت، "ئەگەر ئێمە بێلایەن بوونایە ڕێککەوتنى هاوکارى سەربازیمان لەگەڵ یۆنان بۆ فراوانکردنى پێگەى ئەمەریکا لەو وڵاتە واژۆ نەدەکرد."

بەپێى ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەمەریکا لە بوارى بەرگریى سەربازى هاوکارى یۆنان دەكات، لەبەرامبەردا  یۆنان ڕێگە بە ئەمەریکا دەدات هێزى زیاتر لە بنکە سەربازییەکانى لەو وڵاتە جێگر بکات.

 لە ماوەى رابردوو كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزيرانى یۆنان لەبەردەم کۆنگرێسى ئەمەریکا داواى لەو وڵاتە کرد فڕۆکەى (ئێف 16) بە تورکیا نەفرۆشێت، ئەو وتانە كاردانەوەى توندى توركياى لێكەوتەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنامەوانیدا ڕاگەیاند، "من کەسێک ناناسم بەناوى كیریاكۆس میتسۆتاكیس."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین