شاندێکى باڵاى سەربازیى وەزارەتى پێشمەرگە سەردانى بەغدا دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى سەربازیى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتیى سەرۆکى ئەرکانى وەزارەتى پێشمەرگە، بە مەبەستى کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى سەربازیى عێراق گەیشتنە بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/حوزەیران/2022) وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،"شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا"

وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە، "وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن."

ئەم سەردانەى شاندى وەزارەتى پێشمەرگە لە دواى ئەوە دێت، ڕۆژى (19)ـى حوزەیرانى (2022) شاندێکى باڵاى  سەربازی و ئه‌منیى عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیى جه‌نه‌راڵ عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عیراق، سەردانى هەرێمى کوردستانیان کرد، لەسەر پرسى هەماهەنگى وەزارەتى پێشمەرگە و سوپاى لە عێراق لەناوچە جێناکۆکان و چەند بابەتێکى تر لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین