توركیا پێشنیارێكی نوێ لەبارەی رێككەوتنی نەوتی دەداتە عێراق
نوچه نێت
سێشەممە (29/ تەمووز/2025) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، ئەلوب ئەرسەلان رایگەیاند، لەم دواییە لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق كۆبووینەوە، گفتوگۆمان لەسەر رێككەوتنی نەوتی نێوان عێراق و توركیا كرد، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە ئێستا كار لەسەر رێككەوتنی نوێ دەكەین، كە لە رەشنووسی رێككەوتنی ئێستا جەخت لەسەر بوونی میكانزمێك دەكات كە ئەو هێڵە بە تەواوی وزەی لەخۆی گرتبێت.
بەیرەقدار ئاماژە بەوە دەكات، ئەو میكانزمەی پێشكەش كراوە، بژاردەی نوێی لەخۆی گرتووە، وەك درێژكردنەوەی هێڵەكان بۆ باشووری عێراق.
ماڵپەڕی ئەنادۆڵ ئاماژە بەوەش دەكات، چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاندووە، هەفتەی رابردوو ئەنقەرە و بەغدا و بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراقی دەستیان بە گفتوگۆ كردووە.
رۆژی (21/ تەمووز/ 2025) فەرمانگەی سەرۆكایەتیی توركیا بە فەرمی بڵاویكردەوە، كە رێككەوتنی گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران لە عێراق (27/ تەمووزی 2026) كۆتایی دێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment