هێرشە درۆنى و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمى کوردستان لە زیادبووندان کوردستانی

نوچەنێت:

جەبار یاوەر، ئەمنیدارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکراى دەکات، عێراق توانى پاراستنى سەروەریى خاکى خۆیى و هەرێمى کوردستان نییە و دەشڵێت، تەنیا ئەمساڵ (200) جار هێرشکراوەتەسەر  خاک و ئاسمانى هەرێمى کورستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/حوزەیران/2022) سەبارەت بەزیادبوونى ئەو هێرشانەى بە درۆن و مووشەک دەکرێنەسەر هەرێمى کوردستان، جەبار یاوەر، ئەمنیدارى پێشووى وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، پەیوەندیى بە ناسەقامگیرى دۆخى عێراقەوە هەیە.

جەبار یاوەر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو ئاماژەى بەوەکرد، هێرشکردنەسەر هەرێمى کوردستان بە درۆن و مووشەک بۆتە دیاردە، چونکە عێراق ناتوانێ پارێزگاری لە سەروەریى خاک و ئاسمانى خۆى بکات.

ئەو گووتیشى، تەنیا لە ماوەى پێنج مانگى ئەمساڵدا، (200) جار هێرشى ئاسمانى و زەوینى کراوەتەسەر هەرێمى کوردستان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و مووشەکى بۆ سەر هەرێمى کوردستان زیادیکردووە، بە تایبەتى لە ناوخۆ، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوو، ڕۆژى سێشەممە (21)ـى حوزەیران بە مووشەکێک ئاراستەى هێزەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى ناوەرانکرا، دوێنێش (22)ـى حوزەیران لە قادر کەرەم بە مووشەک هێرشکرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، کە تا ئێستا هیچ لایەنێک لەو کارە تیرۆریستییە بەرپرسیاریەتیى خۆى ڕانەگەیاندووە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین