قوباد تاڵەبانى لەسەر هێرشەکەى کێڵگەى کۆرمۆر: وەڵاممان دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەێنێت، بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانى دوێنێ هەینى بۆ سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر وەڵامیان دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە سلێمانى لە بارەى هێرشە مووشەکییەکانى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینى سەرچاوەى هێرشەکان بەردەوام و دواتر وەڵامى خۆمان دەبێت.

قوباد تاڵەبانى دوپاتى کردەوە، هێرشى لەمجۆرە ناتوانن ورەى ئەو کۆمپانیا بیانیانەى لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن بە مووشەکێک بڕوخێنن.

سەبارەت بە زیانەکانى ئەو هێرشە مووشەکییە، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، هیچ زیانێکى ماددى و گیانى نەبووە، ڕەنگە تەنیا زیانى مەعنوى بۆ هەرێمى کوردستان گەیاند بێ و هاووڵاتیانى تووشى دڵەڕاوکێ کردبێت.

ئەو گووتیشى، "تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و بەردەوامن."

دوێنێ هەینى بۆ جارى دووەم بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کە کۆمپانیاى دانە غاز وەربەهێنانى تێدا دەکات، ئەمە دووەم هێرشى مووشەکییە لە ماوەى یەک هەفتەدا بۆ سەر ئەو کێڵگەى گازە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین