هێزەکانى پێشمەرگە رێگرى لە هێزێکى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

فەوجێکى سەر بە سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى حەشدى شەعبى بەنیازبوونە بچنە نێو کێڵگەى گازى کۆرمۆر، بەوتەى فەرماندەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە، ڕێگری لەو هێزە لێکراوە و نەهێڵدراوە سنوورى هێزەکانى پێشمەرگە ببەزێنن.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) فەوجى یەکى لیواى (52)ـى سوپاى عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ هێزێکى حەشدى شەعبى لە سنوورى کەرکووکەوە ویستویانە بچنە نێو کێڵگەى گازى کۆرمۆر، بەڵام هێزەکانى پێشمەرگە ڕێگەیان نەداون.

 محەممەد چەوری، جێگری فەرماندەی لیوای (144)ی هێزی پێشمەرگە، لەسەر هاتنى ئەو هێزە بە رووداوی راگەیاندووە، هێزەکەى سوپاى عێراق هاتبوون بچنە کێڵگەی گازى کۆرمۆر، هەروەها لیژنەیەکی نەوتییان لەگەڵ بوو.

ئەو فەرماندەییەى هێزەکانى پێشمەرگە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، هێزەکانی پێشمەرگە ڕێگریان لەو هێزەى عێراق کردووە، کە دەیانویست بە ئاراستەی سنووری قادر کەرەم بڕۆن و پێشمەرگەش لە سنوورەکە لە ئامادەباشیدایە.

هاتنى هێزێکى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى بۆ سنوورى قادر کەرەم لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینى بە مووشەک هێرشکرایەسەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر، ئەمە دووەم هێرش بوو لە ماوەی یەک هەفتەدا بکرێتەسەر ئەم کێڵگەیە، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى خۆى لەم هێرشە ڕانەگەیاندوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین