ئۆكراینا و رووسیا رێككەوتنی ڕەوانەكردنی گەنمیان واژۆ كرد
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (22/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە لە رێوڕەسمێكی فەرمی كە هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و ئەنتۆنیۆ گوترێس، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەبوون، رێككەوتنی گواستنەوەی گەنمی ئۆكراینا بۆ جیهان بە رێگەی دەریای رەش واژۆ كرا. بەر لە واژۆكردنی رێككەوتنەكە سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، "ئەوە كردنەوەی رێگایە لەبەردەم رەوانەكردنی خۆراكی بازرگانی لە ئۆكرایناوە لە رێگەی دەریای رەش، ئەوەش دەبێتە پاراستنی ملیۆنان كەس لە هەموو جیهان لە تووشبوون بە كارەساتی كەمی خۆراك."
هەر سەبارەت بەو رێككەوتنە ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، "رێككەوتنی ئیستەنبۆڵ هاریكار دەبێت بۆ رێگری لە مەترسی برسێتی، كە ملیارەها مرۆڤ لە جیهان رووبەڕووی ئەو مەترسیە دەبوونەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو كەشتییە بارهەڵگرەكان دەست بەجووڵە دەكەنەوە."
رێككەوتنەكە لەلایەن سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا و ئەلیكسەندەر كۆبراكۆڤ، وەزیری ژێرخانی ئۆكراینا بە نێوەندگیری خوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا بە جیا واژۆكرا.
ئۆكراینا ساڵانە (18) ملیۆن تۆن گەنم رەوانەی وڵاتانی جیهان دەكات، ئەمساڵ بەهۆی جەنگی ئۆكراینا رێگە نەبوو ئەو گەنمە بوگوازرێتەوە، لە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ توركیا پێشنیاری نێوەندگیری بۆ ئۆكراینا و رووسیا كرد، بۆ ئەوەی رێككەوتنێك واژۆ بكەن بۆ رەوانەكردنی گەنمی ئۆكراینا بۆ جیهان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment