سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى جددیه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى هێرشەکەى شەوى ڕابردووى تیرۆریستانى داعش لە بەغدا و دیلە و سەلاحەدین و کەرکووک بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "زنجیره‌ په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش له‌ سنوورى به‌غدا، زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى جددیه‌.‏"

ئەمڕۆ دووشەممە (25/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر کوژرانى حەوت کەس و برینداربوونى (20) کەسى تر لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق، بە هۆى هێرشێکى چەکدارانى داعش، لە پەیامێکدا دەڵێت، "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێویسته‌ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى ‏كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت."

 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: 

 زنجیره‌ په‌لامار‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش له‌ سنوورى به‌غدا، دیاله‌، سه‌ڵاحه‌دین و ‏كه‌ركووك بۆ سه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پۆلیسى فیدراڵیى عێراق كه‌ حه‌وت شه‌هید و ‏و زیاتر له‌ بیست بریندارى لێكه‌وته‌وه‌، زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى جددیه‌.‏

جموجۆڵ و به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى هێرش و په‌لاماره‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ى ‏ڕاسته‌قینه‌‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریى ته‌واوى عێراق ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ به‌ جددى ‏هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بدرێته‌وه‌. ‏

بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى داعش، پێویسته‌ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى ‏كاراتر له‌نێوان سوپا و هێزه‌ چه‌كداره‌كان و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستاندا بكرێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى ‏دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.‏

بارودۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق، هاریكارى و كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌ ‏ته‌واوى هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه‌ ‏سه‌ختییه‌كان تێپه‌ڕێنن و چیتر دۆخى ئاڵۆزیى سیاسى نه‌بێته‌ هۆكارى تێكچوونى ‏ئاسایش و سه‌قامگیرى و به‌هێزبوونه‌وه‌ى زیاترى داعش.‏

سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم، ‏هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/25‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین