ئەمەريكا گومان دەخاتەسەر هەوڵەكانى ئەردۆغان شیکاری

نوچەنێت:

دواى هەڕەشەكانى ئەردۆغان بەرانبەر سويد، بەرپرسانى ئيدارەى ئەمەريكا تووشى دڵەڕاوكێ بوون، لە وەرگرتنى سوويد و فينلەندا لە ناتۆ.

هەرچەندە ئەردۆغان رۆڵى ئەرێنى هەبوو لە نێوەندگيرى بۆ رێككەوتنى رووسيا و ئۆكراينا بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئەو وڵاتە، بەڵام لێدوانەكانى ئەم دواييەى بەرانبەر سويد و فنلەندا، ناتۆ و ئيدارەى بايدنى بەرانبەر رووبەڕووبوونەوەى رووسيا تووشى ئيحراجى كردووە.

لە چەند رۆژى رابردوو كۆنگرێسى ئەمەريكا گومانى خۆى بەرانبەر بەڵێنەكانى سەرۆكى ئەمەريكا لە لووتكەى ناتۆ دەربڕى، كە بڕيار بوو فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا بدات.

چاودێرانى سياسى پێيانوايە، بەشدارى ئەردۆغان لە لووتكەى تاران و كۆبوونەوەى لەگەڵ ئيبراهيم رەئيسى و ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا ناكۆكە لەگەڵ قسەكانى وڵاتانى رۆژئاوا، كە پێيانوايە ئەو دوو وڵاتانە لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پەراوێز خراون.

لەلايەكى ترەوە وتەبێژى كۆشكى سپى مەترسييەكانى خۆى بەرانبەر هەڕەشەكانى ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنى سەربازى دژ بە هێزە كوردييەكان لە باكوورى سووريا دەربڕيووە. 

هەوڵەكانى ئەردۆغان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵى وەك هاوپەيمانێكى سەربازى زۆرجار لەگەڵ ئەجێنداى وڵاتانى هاوپەيمانى لە ناتۆ ناكۆكە، هەرچەندە ئەو مامەڵەى سەرۆكى توركيا لە وڵاتەكەى لە ديدى ستراتيژیى بەرپرسانى ئيدارەى بايدن بايەخى ستراتيژى هەيە، بەتايبەت توكيا كەوتۆتە دووڕيانى نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ئەوە جگە لەوەى تواناى پەيوەندى لەگەڵ ئەوانەى تر هەيە، وەك ئەو رێككەوتنەى بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا ئەنجامى دا.

بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكا بۆچوونێكى ترى بەرانبەر سەرۆكى توركيا هەيە و پێيوايە، "هەڵسوكەوتى ئەردۆغان و لاوازى سياسى لە ناوخۆى وڵاتەكەى و بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەڵاوسان بۆ لە (80%) لە مانگى رابردوو، وايكردووە جووڵە سياسيەكانى بۆ ڕاكێشانى سەرنجى ناوخۆيى وڵاتەكەى بێت."

هەرچەندە لە ماوەى رابردوو لێكتێگەيشتن لەگەڵ ئەو فينلەندا و سويد بۆ وەرگرتنيان لەگەڵ توركيا واژۆ كرا، بەڵام تا ئێستا وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە پێويستى بە رەزامەندى سەرجەم ئەندامانى ناتۆيە، ئەوەش وايكردووە بايدن هيواخواز بێت بە زووترين كات ببن بە ئەندام، بۆ ئەوەى گورزێكى گەورە لە پۆتين بدات، بەڵام لەچەند رۆژى رابردوو ئەردۆغان دووبارە هەڕەشەى لەو دوو وڵاتە  كردەوە ئەگەر بە مەرجەكانى ئەنقەرە پابەند نەبن، رێگە نادەين لە ناتۆ وەربگيرێن.

لە لايەكى تريشەوە دواى واژۆكردنى رێككەوتنى هەناردەكردنى دانەوێڵە، بەگوێرەى لێدوانى يۆرى ئەگنات، وتەبێژى سوپاى ئۆكراينا، "رووسيا بەندەرى ئۆديساى مووشەكباران كرد." كە بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا ئامادەكراوە، بەگوێرەى قسەكانى وتەبێژى سوپاى ئۆكراينا، ئەو بەندەرە بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵە ئامادەكرابوو. ئۆديسا گەورەترين شارە و بەندەرەكەشى گرنگترين بەندەرى سەر دەرياى رەشە، بۆيە بۆ رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا زۆر پێويستە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین