پارتە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری لە حكومەتی سووریا دەكەن شیکاری

نوچەنێت:

ئەنجوومەنی سووریا دیموكرات و هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئیدارەی خۆسەری باكووری سووریا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان ئەنجام دا و داوایان لە سوپای سووریا كرد رێگری لە هێرشەكانی توركیا بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە لەپێناو رێگری لە ئۆپراسیۆنەكانی توركیا، ئەنجومەنی سووریای دیموكرات و هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئیدارەی خۆسەری كۆبوونەوە باسیان لە مەترسیەكانی توركیا كرد، كە پێویستە سەرەجەم هێزە سووریەكان و سوپای سووریا پێكەوە رووبەڕووی توركیا ببنەوە، كە لە بنەڕەتەوە ئامانجی یەكێتی خاكی سووریا و بەها هاوبەشەكانی نێوان پێكهاتەكانی ئەو وڵاتەیە.

ئەو هێزانە داوایان لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كرد پاڵپشتی سوورییەكان بكەن و دژ بە داگیركاری توركیا بووەستنەوە، كە پڕۆژەیەكە ئامانجی پارچەپارچەكردنی خاكی سووریایە. 

سەرجەم لایەنە بەشداربووەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی توركیا بە هەموو شێوەیەك سەركۆنەكراوە، ئۆپراسیۆنێكە ئامانجی دابەشكردنی خاكی سووریا  و داگیركردنیەتی، كە ئەوەش دەبێتە كارەساتێكی مرۆیی تر.

هەر لە كۆبوونەوەیە هۆشكدارییان دا تواناكانی هێزەكانی (هەسەدە) بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام كەم دەبێتەوە، سەرقاڵكردنی ئەو هێزانە بە بەرەیەكی تری توركیا واتا كردنەوەی دەرگا لەبەردەم رێكخراوی تیرۆرستی داعش و چالاكبوونەوەی شانە نووستووەكانیان، ئەوەش جارێكی تر ئاساییشی نێودەوڵەتی دەخاتەوە بەردەم مەترسی تووندەڕەوەكان.

هەروەها ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا كاریگەریی مەترسیداری لەسەر دۆخی مرۆیی دەبێت و جارێكی تر خەڵكێكی زۆر ئاوارە دەبن، ئەوەش دەبێتە ئاڵۆزبوونی دۆخی مرۆیی لەو ناوچەیە و لەباربردنی هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەكانی گەیشتن بە چارەسەركردنی سیاسی دۆخی سووریا.

لە چەند رۆژی رابردوو توركیا جارێكی تر هەڕەشەی ئەنجامدانی سەربازی بۆ سەر ناوچە كوردییەكان دەستپێكرد، هێزە كوردییەكانیش داوایان لە هەموو وڵاتان كردووە رێگە نەدەن ئەو هێرشانە ئەنجام بدرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین