توركيا: گوێ بە داواكانى ڕووسيا و ئەمەريكا نادەين
نوچەنێت:
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا هەوڵەكانى رووسيا و ئەمەريكا بۆ راگرتنى ئۆپراسيۆنى سەربازيى وڵاتەكەى لەناوخاكى سووريا رەت دەكاتەوە و راشيدەگەيێنێت، "ئەو ئۆپراسيۆنە كارێكى پێويستە."
ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى تەمووزى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ رايگەياند، "چەندين جار بێهيوايى خۆمان لە ڕاگرتنى هاوكارييەكانى ئەمەريكا بۆ يەكينەكانى پاراستنى گەل راگەياندووە، ئەو كارانەى دەيكەين ئەگەر پەيوەست بێت بە ئاسايشى نەتەوەيى وڵاتەكەمان، گوێ بەوە نادەين كێ قسە دەكات، توركيا لە چوارچێوەى ياساى نێودەوڵەتى چى بە پێويست بزانێت ئەوە دەكات."
لە بەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "رووسيا و ئەمەريكا مافى ئەوەيان نييە هيچ شتێك بە وڵاتەكەمان بڵێن، ئێمە لەو هەنگاوانەى رووسيا ناڕازين."
ئەمەريكا و رووسيا رۆڵى سەرەكييان لە سووريا هەيە، لەگەڵ دەستپێكى هەڕەشەى ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنەكانى توركيا بۆ سەر باکوورى سووریا هۆشدارى دەدەنە ئەو وڵاتە هەنگاوى لەو جۆرە نەهاوێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment