كێڵگەیەكی نوێی نەوت و گاز لە ئەنبار کوردستان- عێراق
قەتری عوبەیدی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شارەوانی جبە لە پارێزگای ئەنبار، دۆزینەوەی كێڵگەیەكی دیكەی نەوت و غاز لە رۆژئاوای پارێزگای شاری رومادی راگەیاند

نوچەنێت

بەڕێوەبەری فەرمانگەی شارەوانی جبە لە پارێزگای ئەنبار گوتی: كۆمپانیاكانی دۆزینەوەی نەوت، كە سەر بە یەكێك لە پێكھاتەكانی وەزارەتی نەوتی عێراقە، لە میانی كردەوەكانی كنە و پشكنیندا كێڵگەیەكی نوێ ی گازیان لە ناوچەی جبە لە ناحیەی بەغدادی لە قەزای ھیت لە رۆژئاوای شاری رومادییان دۆزیوەتەوە، ئەم کێلگەیە  یەكێكە لەو کێڵگە نوێیانەی تا ئێستا ئاماژەی پێنەكراوە لە لایەن كۆمپانیای پەیوەندیدار لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕادەگەینرێت.

قەتری عوبەیدی روونیکردەوە،  ئەو كێڵگەیەی دۆزراوەتەوە بە ملیاران مەتر گازی تێدایە و ئەو دۆزینەوەیەش دوای چەند رۆژێك ھات لە كاری رووپێوكردنێكی بەرفراوان لە ناوچە بیابانییەكانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە لایەن تیمە بوومەلەرزەییەكان بۆ گەڕان بەدوای كێڵگەكانی نەوت و گاز ئەنجامدرا.

 كارەكانی رووپێوكردن بۆ ئەو ناوچانە بەردەوامە و بەھەماھەنگێ لەگەڵ ھێزەكانی ئەمنی عێراقی، كە ئەركی خۆیان جێبەجێكردووە لە دابینكردنی ئەمنییەتی تەواوی ئەو ناوچانەی كاری كنە و پشكنینان تێدا دەكرێت.  ئەم دۆزینەوانەی کێڵگەی ناوچەکانی ئەنبار لە کاتێکدایە، کە ململانێ ی جدی لەسەر کاری هەڵکەندنی بیر و کێڵگەی نوێ لە نێوان هێزە هەرێمی و ناودەوڵەتیەکان لە ئارادایە.

سەرچاوە: ئاژانسە عێراقیەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین